‌لێدوانی فلیك و پۆچیتینۆ پێش یارییەكەی ئەمشەو

وێستگە سپۆرت-

هانزی فلیكی راهێنەری بارن میوخ ستایشی كلیان مباپی دەكات و پۆچیتینۆی راهێنەری پاریس سان جێرمان ئامانجی یانەكەی بۆ رووبەرووبونەوەی بایرن میونخ ئاشكرا دەكات و دەلێت دەمانەوێت سەركەوتنەكەمان دووبارە بكەینەوە.

بریارە ئەمڕۆ  لە میانی یاریەكانی گەرانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی چامپیۆنسلیگ بایرن میونخ و پاریس سان جێرمان  لە یاریگای باخچەی شازادەكان ڕووبەڕووی یەكتر ببنەوە،كە یاری چون  3-2 لە بەرژەوەندی یانە پاریسیەكە كۆتاییهاتوە.

پێش یاریەكە و لە كۆنگرەیەكی رۆنامەوانیدا فلیكی راهێنەری بایرن میونخ رایدەگەیەنێت لە یاری چون چانس یاوەرمان نەبوو،وە چەندین دەرفەتی گۆڵ تۆماركردنمان لەدەستدا،بۆیە پێویستە لە یاری داهاتوو هەلەكان بقۆزینەوە و باشترین پیشكەش بكەین، هەرچەندە یاریەكەمان قورس دەبێت ، بەڵام پێویستە لە پاریس باشتر بین بۆ ئەوەی بلیتی قۆناغی داهاتوو ببرین.

لە كۆتاییشدا و دەربارەی كلیان مباپی فلیك رایدەگەینێت رۆژێك لە رۆژان و لە داهاتوودا ئەو دەبێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیهاندا، من بروای تەواوم بەوە هەیە.

لە بەرانبەردا پۆچیتینۆ رایدەگەینێت دەمانەوێت بردنەوەیەكی دیكە دووبارە بكەینەوە و هەڵەكانمان چاك بكەین، یاریەكەمان قورسە و بەرانبەر باشترین یانەی ئەوروپا و جیهان یاری دەكەین و شێوازی یاریكردنمان ناگۆڕین و بیر لە بردنەوەی یاری یەكەم ناكەینەوە


PM:12:17:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری