‌ڕیاڵ مەدرید هێرشبەرێكی چاوەڕواننەكراوی كردۆتە ئامانج

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید گرنگی دەدات بە گواستنەوەی جیسی لینگاردی یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد كە بە خواستن یاری بۆ وێستهام دەكات.

چەندین سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكەن كە یانەی ڕیاڵ مەدرید هاوشێوەی یانەكانی پاریس سانجێرمان و ئینتەرمینلا گرنگی بە گواستنەوەی جیسی لینگاردی یاریزانی مان یونایتد دەدات كە لە زستانی ڕابردوو بە خواستن ڕویكردە وێستهام .

ئەو سەرچاوانە باس لەوەش دەكەن كە وێستهام ئارەزوویەكی زۆری هەیە گرێبەستی لینگارد بكاتە هەمیشەیی بەڵام خودی یاریزانەكە تا ئێستا داهاتووی یەكلایی نەكردۆتەوە.

لینگاردی ئەم وەرزە ڕۆڵێكی باڵای هەبووە لە سەرخستنی یانەكە بۆپلەی چوارەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ.


PM:12:10:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 7008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌