ئه‌ستێره‌یه‌كى گرنگى پاریس سانجێرمان به‌رانبه‌ر بایرن میونخ یارى ناكات
وێستگە سپۆرت-
ماركینۆسى به‌ڕازیلى وكاپتن و به‌رگریكارى یانه‌ى پاریس سانجێرمان ناتوانێت به‌رانبه‌ر یانه‌ى بایرن میونخ یارى بكات به‌هۆى پێكانه‌وه.
ماركینۆس له یارى چوونى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر بایرن میونخ توشى پێكان هات و پاش ئه‌وه‌ى گۆڵێكى تۆماركرد به‌هۆى پێكانه‌وه یاریگاى به‌جێهێشت.
ڕۆژنامه‌ى لیكیبى فه‌ڕه‌نسى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه كه به ئه‌گه‌رێكى زۆر ماركینۆس له یارى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر یانه‌ى بایرن میونخ یارى ناكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى له پێكانه‌كه‌ى چاكنه‌بۆته‌وه
AM:11:08:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2352
جار خوێنراوهتهوه