ڤیدیۆ.. ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ڕیاڵ بیتس یه‌كسان بوون
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دوو خاڵی گرنگی له ده‌ستدا و له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ بیتس به گۆڵێك یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 30ی خولی ئیسپانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ بیتس كرد ، یارییه‌كه 1-1 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كاراسكۆ له خوله‌كی پێنج تۆماری كرد و گۆڵی به‌رانبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ بیتسیش كریستیان تیلۆ له‌خوله‌كی 20 تۆماری كرد
به‌و ئه‌نجامه خاڵه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بووه 67 خاڵ وله پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دایه به جیاوازی خاڵێك له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید و ڕیاڵ بیتسیش به 46 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.
AM:12:03:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 1912
جار خوێنراوهتهوه