لێدوانی زیدان پاش بردنەوەكەیان لە بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
زەینەدین زیدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید جەختدەكاتەوە یانەكەی بە شایستەی شكستی بە بەرشەلۆنە هێناوە.
لە دوای بردنەوەكەیان لە یانەی بەرشەلۆنەو لە لێوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا زیدان وتی: بە شایستەی سەركەوتنمان تۆماركرد و دڵخۆشین بەم سەركەوتنە گرنگە و هەلی ئەوەمان هەبوو گۆڵی زیاتریش تۆمار بكەین بەڵام بەخت یاوەرمان نەبوو
لە درێژەی قسەكانیدا زیدان ستایشی بنزیمەی كرد و وتی یاریزانێكی نایابە و دەزانێت لە یاریگادا چۆن مامەڵە دەكات و خۆشحاڵم كە لەگەڵ ئێمە.
لە بارەی پێكانی فاسكێز و دۆخی ڤالڤێردیشەوە زیدانی ئاشكرای كرد لوكاس زەبرێكی توندی بەركەوت و ڤالڤێردیش زۆر ماندوو بوو.
AM:11:59:11/04/2021
ئهم بابهته 2296
جار خوێنراوهتهوه