‌ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان له‌ بایرن میونخی‌ برده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان 3-2 له‌ بایرن میونخی‌ برده‌وه‌ .

له‌ یارییه‌كانی‌ چوونی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی چامپیۆنس لیگ یانه‌ی‌ بایرن میونخ له‌ یاریگای‌ ئالیانز ئه‌رینا میوانداری‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ كرد ، یارییه‌كه‌ 3-2 له‌ سودی‌ پاریس سانجێرمان كۆتاییهات.

گۆڵه‌كانی‌ پاریس سانجێرمان ماپێ دوو گۆڵ وماركینۆس له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 3 و28 و68 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ بایرن میونخیش مۆتینگ و تۆماس مۆله‌ر له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 37 و60 تۆماریان كرد .

یاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆژی‌ سێشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو له‌ یاریگای‌ پاریس سانجێرمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت


AM:12:11:08/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری