‌فه‌رمى.. مانچسته‌ر سیتى گرێبه‌ستى دى بڕۆینى نوێكرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى گرێبه‌ستى دى برۆینى به‌لجیكى و ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى تا ساڵى 2025 نوێكرده‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى ئاشكراى كردووه‌ كه‌ گرێبه‌ستى دى برۆینیان تا 2025 درێژكردۆته‌و كه‌ له‌ ساڵى 2023 كۆتایی ده‌هات .

دى بڕۆین له‌ ساڵى 2015 له‌ یانه‌ى فۆڵفسبۆرگى ئه‌ڵمانییه‌وه‌ ڕویكرده‌ یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى و له‌گه‌ڵیدا دوو جار خولى ئینگلیزى و چوار جار جامى یانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان و یه‌ك جاریش جامى یه‌كیچتى ئینگلته‌راى به‌ ده‌ستهێناوه‌.


PM:01:15:07/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری