ڕیاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ
وێستگە سپۆرت-
یانەی ڕیاڵ مەدرید گورزێكی كوشندەی بەركەوت پێش یارییەكەی لیڤەرپوڵ و تواناكانی ڕافائیل ڤارانی بەرگریكاری یانەكەی لە دەست دا.
لە بیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاماژەی بەوەكردووە كە بەیانی ئەمڕۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ڤاران ئەنجام دراوە و دەركەوتووە كە ئەو یاریزانە توشی ڤایرۆسەكە بووە .
بەم پێیەش ڤاران ناتوانێت لە یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی لیڤەرپوڵ یاری بكات كە ئەمشەو ئەنجام دەدرێت
PM:04:30:06/04/2021
ئهم بابهته 2596
جار خوێنراوهتهوه