وێنه.. زیدان لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاشكرا كرد
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ ئاشكرا كرد.
بڕیاره سبه‌ی له میانه‌ی یارییه‌كانی چوونی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنسلیگ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له یاریگای دی ستیڤانۆ میوانداری لیڤه‌رپوڵ بكات و یارییه‌كه كاتژمێر 10ی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت.
زیدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه لیستی یاریزانه‌كانی بۆ یارییه‌كه ئاشكرا كرد ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕاهێنانه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو به‌شداری كرد، به‌لاَم زیدان هازاردی به‌لجیكی وئه‌ستێره‌ی یانه‌كه له پێكهاته‌كه‌ی دوورخستۆته‌وه.
PM:07:58:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 4504
جار خوێنراوه‌ته‌وه