لێدوانی زیدان له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی لیڤه‌رپوڵ
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ره‌نسی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ستایشی كلوپ و یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌كات و ڕه‌تیده‌كاته‌وه قسه له‌سه‌ر محمه‌ده سه‌لاَح یش بكات.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ زیدان وتی: 180 خوله‌كی یارییه‌كه یانه‌ی سه‌ركه‌وتوو بۆ قۆناغی داهاتوو یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به‌لاَم ئێمه ته‌نها بیرمان لای یارییه‌كه‌ی سبه‌ینێیه.
زیدان وتیشی: یارییه‌كی زۆر گرنگه به نیسبه‌ت ئیمه‌وه ، لیڤه‌رپوڵ نه‌ك هه‌ر له ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه به‌هێزن ، به‌ڵكو له ته‌واوی هێڵه‌كانی یاریگادا یاریزانی ئاست به‌رزیان هه‌یه.
له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی 2018ش له كۆتایی چامپیۆنسلیگ زیدان وتی: ئه‌وه بوو به ڕابردوو ، ئێمه سه‌یری ڕابردوو ناكه‌ین و پێم وایه یارییه‌كی جیاواز ده‌بێت.
له باره‌ی كلوپیشه‌وه زیدان وتی : یه‌كێكه له ڕاهه‌ره گه‌وره‌كان و چامپیۆنس لیگی به‌ده‌سهێناوه وله‌سه‌ره‌تای كاری ڕاهێنه‌رایه‌تیمه‌وه سودم زۆر لێ وه‌رگرتووه .
له كۆتایشدا له باره‌ی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌لاَح زیدان وتی: ئه‌و یاریزانی یانه‌كه‌ی ئێمه و له باره‌یه‌وه قسه ناكه‌ین.
PM:03:40:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3368
جار خوێنراوه‌ته‌وه