پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ى بایرن میونخ گورزێكى كوشنده‌ى تر‌ى به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ڕه‌نسى پێش یارى یانه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر بایرن میونخ له خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا گورزێكى كوشنده‌ى تر‌ى به‌ركه‌وت و تواناكانى فلۆرێنزى له ده‌ست دا.
بڕیاره شه‌وى چوارشه‌ممه له یارییه‌كانى چوونى قۆناغى چاره‌كى كۆتایی خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ى پاریس سانجێرمان ببێته میوانى بایرن میونخ.
له به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمیدا یانه پاریسییه‌كه ئاشكراى كردووه كه ئه‌لیساندرۆ فلۆرێنزى ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ى توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاماده‌ی یارى یانه‌كه‌ى نابێت به‌رانبه‌ر بایرن میونخ.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا یانه‌كه توشبونى ڤێراتیشى به ڤیرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند، جگه له ودوو یاریزانه هه‌ریه‌كه له بێرنارت و پاریدیس و كۆرزاواش یارى ناكه‌ن .
PM:12:58:05/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 2536
جار خوێنراوه‌ته‌وه