ڕۆژنامه‌ی بێڵد له باره‌ی داهاتووی ئالاباوه هه‌مووان شۆك ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی له باره‌ی داهاتووی دایڤید ئالابای نه‌مسایی و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخه‌وه هه‌موان شۆك ده‌كات وده‌ڵێت دووره له ڕیاڵ مه‌دریده‌وه.
ئالابا به فه‌رمی ڕۆشتنی له كۆتایی وه‌رزی ئه‌مساڵ له یانه‌ی بایرن میونخ ڕاگه‌یاند و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ ڕیاڵ مه‌درید گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
ڕۆژنامه‌ی بێڵد ده‌ڵێت ئالابا له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه دووره به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌و گرێبه‌سته‌ی پێشكه‌ش به ئالابا نه‌كردووه كه یاریزانه نه‌مساییه‌كه به دڵێتی له ڕووی موچه‌وه.
بێڵد له كۆتایشدا ده‌ڵێت: داهاتووی ئالابا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه و له‌دوای یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش هه‌ردوو یانه‌ی چێڵسی ومانچ یونایتد نزیكن له گواستنه‌وه‌ی
PM:04:28:03/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه