داوایه‌كی گرنگی ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌تكرایه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا داواكه‌ی ڕیاڵ مه‌ردید بۆ لابردنی كاته زه‌رده‌كه‌ی كاسمیرۆی به‌ڕازیلی ڕه‌تده‌كاته‌وه .
كاسمیرۆ له یاری یانه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر ئه‌تله‌نتا له یاری چوونی قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كارتیچكی زه‌ردی وه‌رگرت و به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بونی كارته زهردهكهكانییهوه ناتوانێت له یاری گه‌ڕانه‌وه یاری بكات.
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌ردید له ماوه‌ی ڕابردوودا تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی یوفادا و داوای كرد كه كارته زه‌رده‌كه‌ی بسڕدرێته‌وه، بهلاَم ئه‌مڕۆ به فه‌رمی یوف بڕیاریدا كه كارته زه‌رده‌كه ناسڕدرێته‌وه و ئه‌و یاریزانه له یاری گه‌ڕانه‌وه ناتوانێت یاری بكات.
PM:02:16:27/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 3740
جار خوێنراوهتهوه