ڕیاڵ مه‌درید ده‌چێته كێبڕكێی ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگه‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌چێته كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی مانیۆل لۆكاتێلی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ساسۆلۆی ئیتاڵی.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی كاڵچۆ مێركاتۆی ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه زه‌ینه‌دین زیدانی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ئاره‌زوویه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی لۆكاتێلی هه‌یه كه به ئاستێكی به‌رزه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساسۆلۆ ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی ساسۆلۆ ئاماده‌یه له به‌رانبه‌ر 30 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و یاریزانه 23 ساڵه‌ی بێت .
ئه‌ركی ڕیاڵ مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی لۆكاتێلی ئاسان نابێت چونكه یانه‌كانی یۆڤانتۆس ومانچسته‌ر سیتیش گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن .
PM:03:06:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 2968
جار خوێنراوه‌ته‌وه