‌لێدوانی گاسپیرینی پێش یارییەكەی ڕیاڵ مەدرید

وێستگە سپۆرت-

گاسپیرینی ڕاهێنەری ئەتلەنتا جەختدەكاتەوە سەرەڕای پێكانە زۆرەكانی یانەی شاهانە بەڵام باشترین یانەی جیهانە و دەشڵێت بۆ بردنەوە دەچینە یاریگاوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا پێش یارییەكە گاسپیرینی سەرە تا باسی لەوەكرد كە ئەتلەنتا لە قۆناغی كۆمەڵەكان ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە .

دواتر  ئەو ڕاهێنەرەیدڵتەنگە بەوەی كە هاندەران ئامادەی یارییەكە نین و دەڵێت زۆر دڵتەنگم بە نەبونی هاندەر و ئەمە گەورەترین شتە كە من پێش یارییەگە نیگەران دەكات.

لە بارەی ڕیاڵ مەدریدیشەوە گاسپیرینی وتی: باشترین یانەیە لە جیهاندا وخاوەنی ەندین یاریزانی بە توانا و هەتا ئەگەر چەندین یاریزانیشیان بەهۆی پێكانەوە یاری ناكات هەر ئەوان باشترینن.

لە كۆتایشدا گاسپیرینی وتی: بێگومان بۆ بردنەوە ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید دەبینەوە ودەمانەوێت لە یاریگای خۆمان سەركەوتن بەسەر ئەو یانەیە تۆمار بكەین.


PM:11:10:23/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1460 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌