ئه‌مڕۆ خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانه
وێستگە سپۆرت-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یارییه‌كانى چوونى قۆناغى 16ى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌ێت .
كاتژمێر 11ى شه‌و به كاتى هه‌رێمى كوردستان یانه‌ى لازیۆ له یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى بایر نیمونخ ده‌كات و ئه‌ركى یانه ئیتاڵییه‌كه به‌راورد به ڕكاره‌كه‌ى قورس وزحه‌مه‌ته ، پاڵه‌وانى وه‌رزى ڕابردووى چتامپیۆنسلییگش ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ش پارێزگارى له نازناوه‌كه بكات.
له یارییه‌كى تردا یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید كه پێشه‌نگى ڕیزبه‌ندى خولى ئیسپانى گرتووه له ئه‌ركێكى قورس‌دا میواندارى یانه‌ى چێڵسى له‌نده‌نى ده‌كات ، یانه‌ى چێڵسى له ژێر سه‌رپه‌رشتى تۆخێل ئاستێكى باش پێشكه‌ش ده‌كات و له پێنج یارى ڕابردوو چوار یارى سه‌ركه‌وتنى تۆماركردووه و له ته‌نها یه‌ك یاریدا یه‌كسان بوو.
AM:10:31:23/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوه‌ته‌وه