‌پیرێز جێگرەوەیەكی چاوەڕواننەكراوی بۆ زیدان دیاری كردووە

وێستگە سپۆرت-

فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەیەكی چاوەڕواننەكراوی بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەكەی لە جێگەی زیدان  دیاری كردووە 

شەوی ڕابردوو لە قۆناغی 32ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو بەرانبەر یانەی ئەلكۆیانۆ شسكتی هێنا وماڵئاوای لە جامەكە كرد  ولە دوای ئەمەش بەشێكی زۆر لە سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوە كرد كە داهاتووی زیدان لە مەترسیدایە .

ماكسیملیانۆ پاڵما ڕۆژنامەنوس لە پێگەی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی  لە هەواڵێكیدا دەڵێت  فلۆرینتینۆ پیرێزی سەرۆكی یانەكە مارسیلۆ گالاردۆی ئەرجەنتینی وڕاهێنەری یانەی ریڤەرپلەیتی دیاری كردووە بۆ جێگەكەی زیدان .

لە لایەكی ترەوە ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی لە هەواڵێكی تردا ئاشكرای كردووە كە رەئول گۆنزالێسی هێرشبەری پێشووی یانەكە پاڵێوراوێكی ترە بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەكە.


PM:04:54:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری