كاردانه‌وه‌ى زیدان پاش ماڵئاواییكردنیان له جامى شاى ئیسپانیا
وێستگە سپۆرت-
زه‌ینه‌دین زیدانى فه‌ڕه‌نسى وڕاهێنه‌رى یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ئه‌لكۆیانۆ و ماڵئاواییكردنیان له جامى شا ده‌خاته ئه‌ستۆى خۆى.
له میانه‌ى لێدوانێكیدا له پاش یارییه‌كه زیدان دڵته‌نگى خۆى به ئه‌نجامى یارییه‌كه نیشاندا و خۆشى به به‌رپرسیار زانى له ماڵئاواییكردنیان له جامه‌كه .
زیدان ده‌شڵێت: زیاد له جارێك ویستمان گۆڵى دووه‌م و دڵنیایی تۆمار بكه‌ین ، به‌ڵام به‌خت یاوه‌ر نه‌بوو ، هیچ بیانویه‌كمان نییه بۆ شكسته‌كه به‌رانبه‌ر یانه‌یه‌كى پله سێ .
له كۆتایشدا وسه‌باره‌ت به مه‌ترسى له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ى زیدان وتى: كاتێك دووچارى شكست ده‌بێت هه‌موان قسه‌ت له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، هه‌میشه‌ش ئێمه ویاریزانانیش بردنه‌وه‌مان ده‌وێت ، ناشزانین له داهاتوودا چى ڕوو ده‌دات.
AM:10:32:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1936
جار خوێنراوه‌ته‌وه