به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌ك گه‌یشته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی گه‌یشته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ریك گارسیای ئیسپانی و به‌رگریكاری یانه ئینگلیزیه‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌ریك گارسیا له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا.
مۆندۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هه‌ردوو یانه‌كه له سه‌ر بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ڕێكه‌وتوون پێنج ملیۆنی حازر وپێنج ملیۆنه‌كه‌ی تر وه‌كو پاداشت وگۆڕانكارییه‌كان .
PM:06:32:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4868
جار خوێنراوه‌ته‌وه