بزانه گرێبه‌سته‌كه‌ى ڕیاڵ مه‌درید بۆ مباپێ چۆنه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ى ڕیاڵ مه‌درید له گواستنه‌وه‌كانى هاوینى داهاتوو ته‌واوى هه‌وڵه‌كانى خۆى چڕ ده‌كاته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ى كیلیان مباپێی فه‌ڕه‌نسى ئه‌ستێره‌ى یاتنه‌ى پاریس سانجێرمان .
له ماوه‌ى ڕابردوودا مباپێ ڕه‌تیكردۆته‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى نوێ بكاته‌وه .
هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ى نزیك له یانه‌ى شاهانه ئاشكرایان كردووه كه به‌رپرسانى ڕیاڵ مه‌درید له‌و بڕوایه‌دان كه مباپێ به‌ڵێنه‌كه‌ى خۆى بباته سه‌ر وگرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ نه‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ یانه پاریسیه‌كه تا ئه‌وه‌ى به نرخیچكى كه‌متر یانه‌ى شاهانه بتوانێت گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ڕیالبَ مه‌درید ده‌یه‌وێت له فرۆشتنى ئیسكۆ ومارسیلۆ وسیبایۆس ویۆڤانیج و چه‌ندین یاریزانیچكى تر‌ى 100 ملیۆن یۆرۆى ده‌سبكه‌وێت و نرخى مباپێیش به‌هۆى نزیكى ته‌واوبونى گرێبه‌ستىه‌كه‌ى له هاوینى داهاتوو بۆ 150 ملیۆن یۆرۆ داده‌به‌زێت.
AM:11:30:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3680
جار خوێنراوه‌ته‌وه