به‌رشه‌لۆنه یاریزانێكی مه‌دریدی ده‌كاته جێگره‌وه‌ی پیكی
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی چاوی له تواناكانی فلیپی به‌ڕازیلی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده بۆ جێگره‌وه‌ی جیرارد پیكی كه به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌بڕێت.
پێگه‌ی فتبۆڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا فلیپی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید بۆ ڕیزه‌كانیان بگوازنه‌وه و بیكه‌نه جێگره‌وه‌ی پیكی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ڕه‌نگه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن به‌رشه‌لۆنه‌وه هێنده كارێكی قورس نه‌بێت، چونكه وه‌كو پێویست له لایه‌ن سیمۆنی ڕاهێنه‌ره‌وه پشت به تواناكانی نابه‌سترێت.
AM:11:23:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 6192
جار خوێنراوه‌ته‌وه