وێنه.. یوفا چوار یاریزانی دیاری كردووه بۆ باشترینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی چامپیۆنسلیگ
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا یوفا چوار یاریزانی دیاری كردووه كه پاڵێوراون بۆ باشترینی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
چوار یاریزانه‌كه‌ش بریتین له ئۆلیڤه‌ر جیرۆدی فه‌ڕه‌نسی وهێرشبه‌ری چێڵسی كه شه‌وی ڕابردوو سوپه‌ر هاتریكی له سیڤیلیه تۆماركرد.
عیرفان قه‌هوه‌چی یاریزانی باشاك شه‌هیری توركی كه هاتریكی له لایبزیك تۆماركرد ئه‌گه‌رچی یانه‌كه‌ی دۆڕا، لۆكاكۆی هێرشبه‌ری ئینته‌رمیلان كه دوو گۆڵی بوروسیا مونشنگلادباخ تۆماركرد، كۆتا یاریزانیش میرجیم بیریشیای یاریزانی سالزبۆرگه.
AM:10:42:03/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 2124
جار خوێنراوهتهوه