برایه‌كی پۆگبا: له یه‌ك دۆخدا هالاند ڕووده‌كاته به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
برایه‌كی پۆڵ پۆگبای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتد جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوروسیادۆرتمۆند له یه‌ك خۆدا ڕوو ده‌كاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی لی 10 سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ماتیاس پۆگبا برای پۆڵ پۆگبا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خوان لاپۆرتا ببێته سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه ئه‌وا گواستنه‌وه‌ی هالاند بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاسانه ، چونكه لاپۆرتا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ مینۆ ڕایۆلای بریكاری یاریزانه به‌ناوبانگه‌كان هه‌یه كه به‌ڕێوه‌بیه‌ری كاره‌كانی هالاندیشه.
هالاند له وه‌ته‌ی ڕویكردۆته بوروسیادۆرتمۆند 32 یاری ئه‌نجام داوه و 33 گۆڵی تۆماركردووه .
PM:10:21:02/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3632
جار خوێنراوه‌ته‌وه