ڕۆناڵد كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دڵخۆشی خۆی به سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی بۆ قۆناغی 16ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و بردنه‌وه گه‌وره‌كه‌یان له یانه‌ی دینامۆكیڤ نیشاندا.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌ی ماركا له دوای یارییه‌كه كومان وتی: ئامانجمان له‌م یارییه تۆماركردنی ئه‌نجامێكی باش وسه‌ركه‌وتن بوو بۆ قۆناغی داهاتوو.
كومان وتیشی: له تایمی یه‌كه‌مدا نه‌مانتوانی وه‌كو پێویست ده‌ربكه‌وین، به‌ڵام تایمی دووه‌م كۆنترۆڵی یاریگامان كرد و سه‌ركه‌وتوو بوین .
كومان وتی له ڕووی لایه‌نی ته‌كتیكیه‌وه ئه‌م یارییه زۆر باشتر بوین به تایبه‌ت له هێڵی ناوه‌ند له چاو یاری یه‌كه‌مدا.
له كۆتایشدا كومان وتی پشووماندا به به‌شێكی زۆر له ئه‌ستیچره‌كان ویاریزانی لاومان یاری پێكرد و چوار گۆڵیشمان تۆماركرد .
AM:09:45:25/11/2020