لێدوانی كومان و سیمۆنی له‌سه‌ر یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و
وێستگە سپۆرت-
ڕۆنالدۆ كومانی هۆڵندی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه به قورسی یارییه‌كه‌یان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ و سیمیۆنیش ده‌ڵێت هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه ده‌ده‌ین.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پێش یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویان به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ كومان وتی: بێگومان یارییه‌كی قورس چاوه‌ڕێما ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ ئه‌وان خاوه‌ن ڕاهێنه‌ری گه‌وره وئه ئه‌زمونن.
كومان ده‌شڵێت بۆ بردنه‌وه ده‌چینه نێو یاریگاوه و هه‌وڵی تۆماركردنی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین .
له كۆتایشدا كومان ڕه‌تیكرده‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان مێسی وگریزماندا هه‌بێت
له به‌رامبه‌ردا سیمۆنی ڕاهێنه‌ری ئه‌تله‌تیكۆ ده‌لێت: هه‌موو یاریه‌ك كه ده‌چیته نێو یاریگاوه هه‌لی سه‌ركه‌وتنت هه‌یه وئێمه‌ش به دوای كلیلی سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ڕیین به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه .
وتیشی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له ڕووی وه‌رگرتنه‌وه‌ی تۆپه‌وه زۆر خێران ، ستایشی ئاستی جواو فلێكسیشی كرد و وتیشی دیگۆ گۆستا هه‌لی به‌شداریكردنی هه‌یه .
AM:10:06:21/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 2080
جار خوێنراوه‌ته‌وه