‌كاردانه‌وه‌ی كومان و پێرلۆ دوای یارییه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ویۆڤانتۆس

وێستگە سپۆرت-

ڕۆناڵدۆ كومانی ڕاهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ شانازی به‌ یاریزانه‌كانییه‌وه‌ ده‌كات وپێرلۆش ده‌ڵێت بژارده‌ی پێویستم له‌ به‌رده‌ستدا نه‌بوو .

له‌ پاش یارییه‌كه‌ لوه‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كومان وتی: له‌ ئاستی یاریزانه‌كانم ڕازیم و توانیمان كۆنترۆڵی یاریگا بكه‌ین.

كومان ڕه‌تیشكرده‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ مێسی هه‌بوو بێت.

له‌ لای خۆشییه‌وه‌ پیرلۆی ڕاهێنه‌ری یۆڤانتۆس وتی : بژارده‌ی باشمان  له‌به‌ر ده‌ست نه‌بوو له‌ یارییه‌كه‌ ، ئه‌م شكسته‌ زیاتر فێرمان ده‌كات 
پیرلۆ وتیشی: ده‌مانزانی ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌بینه‌وه‌ یارییه‌كه‌ له‌سه‌رمان قورس ده‌بێت ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكمان به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ ده‌ستدا بوو .


AM:11:14:29/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌