یوفا پاڵێوراوه‌كانی بۆ باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌ی چامپیۆنسلیگ بڵاوكرده‌وه
وێستگە سپۆرت-
له دوای ته‌واوبونی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی دووه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا چوار یاریزانی دیاری كردووه وه‌كو پاڵێوراو بۆ باشترین یاریزانی ئه‌م هه‌فته‌یه .
یاریزانه‌كان بریتین له ماركۆس ڕاشفۆردی هێرشبه‌ری مان یونایتد كه توانی هاتریك له یانه‌ی لایبزیك تۆمار بكات ، مویس كینی هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان كه توانی دوو گۆڵ له یانه‌ی باشاك شه‌هیر تۆمار بكات ، زاپاتای هێرشبه‌ری ئه‌تله‌نتا كه سه‌ركردایه‌تی یانه‌كه‌ی كردوو دوو گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆمار كردوو ئه‌نجامه‌كه یه‌كسانكرده‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌یاكس
یاریزانی چواره‌میش جواو فلێكسی پورتوگالی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده كه توانی دوو گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار بكات به‌رامبه‌ر سالزبۆرگ
AM:10:56:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2304
جار خوێنراوهتهوه