فه‌رمی.. به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌بونی یاریزانێكی بۆ یارییه‌كه‌ی یۆڤانتۆس ڕاگه‌یاند
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئاماده‌بونی ماتیۆس فێرناندزی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كه‌ی یۆڤانتۆس ڕاگه‌یاند.
ماتیۆس فێرناندز له مانگی نۆ دووچاری پێكان هات له ماسوله‌كه‌كانیدا و له‌و كاته‌وه له یاریگاكان دابڕاوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ماتیۆس فێرناندز به ته‌واوی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه‌و ئاماده‌یه بۆ یارییه‌كه‌ی یۆڤانتۆس .
یانه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه سبه‌ی سێشه‌ممه ئه‌و یاریزانه به‌ڕازیلییه به‌شداری مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌كات .
ماتیۆس فێرناندز له هاوینی ڕابردوو به‌رامبه‌ر حه‌وت ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی پالمێراسه‌وه ڕویكرده یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه.
PM:03:24:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4108
جار خوێنراوه‌ته‌وه