دوا زانیاری له باره‌ی به‌شداریكردنی هازارد له یاری كلاسیكۆ
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید دوا زانیاری له‌سه‌ر به‌شداریكردنی ئیدین هازارد له یاری كلاسیكۆ ئاشكرا ده‌كات .
له ماوه‌ی ڕابردوودا ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو كه هازارد ده‌توانێت به‌شداری یاری كلاسیكۆ بكات به‌رامبه‌ر به‌رشه‌لۆنه كه له 24ی ئه‌م مانگه یارییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت .
له هه‌واڵێكی نوێیدا ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه هازارد نایه‌وێت سه‌ركێشی به ژیانی وه‌رزشی خۆیه‌وه بكات و ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ئاماده‌یی یارییه‌كه نه‌بوو ئه‌وا نایه‌وێت به‌شداری بكات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات زیدان له‌گه‌ڵ هازارد ڕێكه‌وتووه كه ئه‌گه‌ر به ته‌واوی ئاماده نه‌بێت یاری پێ نه‌كات .
AM:11:44:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2760
جار خوێنراوه‌ته‌وه