به چه‌ند كاتژمێرێك پێش یارییه‌كه‌ی بیتس ڕیاڵ مه‌درید گورزێكی توندى به‌ركه‌وت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێش چه‌ند كاتژمێرێك له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ بیتس زه‌برێكی توندی به‌ركه‌وت وتواناكانی مانرسیلۆی له‌ده‌ستدا .
بڕیاره ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به كاتی هه‌رێمی كوردستان یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ببێته میوانی یانه‌ی ڕیاڵ بیتس .
پێگه‌ی فه‌رمی یانه ئیسپانییه‌كه ئاشكرای كردووه كه مارسیلۆ نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ شاندی یانه‌كه‌ی سه‌فه‌ر بكات و توشی پێكان هاتووه ئه‌گه‌رچی ناوی له لیستی یاریزانه‌كانی یانه‌كه بوو به‌رامبه‌ر بیتس .
ڕیاڵ مه‌درید له یه‌كه‌م یاری به‌رامبه‌رسۆسیداد نه‌یتوانی بردنه‌وه به ده‌ستبهێنێت وئه‌مڕۆش له ئه‌ركێكی قورس‌دا ده‌بێته میوانی بیتس .
PM:01:28:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2992
جار خوێنراوه‌ته‌وه