بەرشەلۆنە دەیەوێت گرێبەستێكی چاوەڕواننەكراو واژوو بكات
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەنتۆنیۆ ڕۆدریگێری ئەڵمانی وبەرگریكاری یانەی چێڵسی واژوو بكات .
بەهۆی ئەوەی لە پلانەكانی فرانك لامپاردی راهێنەری یانەكەی چۆتە دەرەوە و وەكو پێویست پشت بە تواناكانی نابەسترێت ڕۆدریگێر دەیەوێت یانە لەندەنییەكە جێبهێڵێت و یانەی پاریس سانجێرمانیش گرنگی بە تواناكانی دەدات .
ڕۆژنامەی كیكەری ئەڵمانی ئاماژەی بەوەكردووە كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ڕیزەكانی وسود لە دۆخی خراپی یاریزانەكە لەگەڵ یانەكەی وەربگریچت و هێڵی بەرگری تیپەكەی پێ ببوژێنێتەوە .
لە كۆتایشدا ئەو ڕۆژنامەیە دەڵێت ڕودریگێر دەیەوێت ڕووبكاتە یانەیەكی تر و هەلی یاریكردنی زۆر بێت تا ئەوەی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی بكرێت بۆیارییەكانی یۆرۆی 2021
PM:08:33:24/09/2020
ئهم بابهته 9792
جار خوێنراوهتهوه