فه‌رمی.. یۆڤانتۆس ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ هاوكاری ڕۆناڵدۆ گواسته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی یۆڤانۆتسی ئیتاڵی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئیسپانی وهێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید واژوو كرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئاشكرای كردووه كه بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز و به خواستن گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ مۆراتا واژوو كردووه به‌رامبه‌ر 10 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ مافی كڕینه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی به بڕی 35ملیۆن یۆرۆ و یاریزانه‌كه‌ش به ئاماده‌بونی نێدڤیدی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته كرد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه مۆراتا له 2014 بۆ 2016 یاری بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس كردووه وئاستێكی به‌رزی له‌و دوو ساڵه‌دا پێشكه‌ش كرد.
AM:11:06:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 4704
جار خوێنراوه‌ته‌وه