فه‌رمی.. به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ستێره‌یه‌كی بوو
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌ستبه‌رداربونی له تواناكانی نیڵسۆن سمیدۆی پورتوگالی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند .
له‌مه‌ڵپه‌ری تایبه‌تی خۆی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كردووه كه پاش سێ ساڵ یاریكردن له ڕیزه‌كانیدا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی سمیدۆی پورتوگالی بوون ، یانه‌ی وڵفرهامتۆنیش نزیكترین یانه‌یه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه و له چه‌ند كاتژمێر داهاتوودا سمیدۆ ده‌بێته یاریزانی ئه‌و یانه ئینگلیزیه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا سمیدۆ سوپاسی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كردووه كه هه‌لی پێداوه ماوه‌ی سێ وه‌رز درێسی ئه‌و یانه‌یه بپۆشێت و سوپاسی هانده‌ران و به‌رپرسانی یانه‌كه و هاورێكانی كردووه وبه سێ ساڵی زۆر جوان له ژیانی وه‌رزشی خۆیدا هه‌ژماری ده‌كات .
AM:10:47:23/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 7580
جار خوێنراوه‌ته‌وه