مێسی دوو ئامانجی له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتین هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دوو ئامانجی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی هه‌یه له داهاتوودا .له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی گۆڵی جیهانی ئامانجه‌كانی مێسی ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێت مێسی پێش ئه‌وه‌ی به ته‌واوی واز له یاری نێوده‌وڵه‌تی بهێنێت ده‌یه‌وێت نازناو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بباته‌وه.
پێگه‌ی گۆڵ ده‌ڵێت مێسی ئامانجی بردنه‌وه‌ی كوپا ئه‌مریكای ساڵی 2021 و هاوكات دوای ئه‌م نازناوه هه‌وڵ بۆ بردنه‌وه‌ی مۆرندیالی 2022 ی قه‌ته‌ر ده‌دات .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كوپا ئه‌مریكا ساڵی داهاتوو له 10ی مانگی شه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت .
AM:11:01:16/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2272
جار خوێنراوه‌ته‌وه