ئه‌مشه‌و ڕیاڵ مه‌درید یاری هه‌یه
وێستگە سپۆرت-
ئه‌مشه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یه‌كه‌مین و دواهه‌مین یاری ئاماده‌كاری خۆی پێش یه‌كه‌م یاری له خولی ئیسپانی ئه‌نجام ده‌دات به‌رامبه‌ر یانه‌ی خیتافی .
بڕیاره كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و له یارریگای ئه‌لفرێدۆ دی ستیڤانۆ ریاڵ مه‌درید پێشوازی له خیتافی بكات .
ڕیاڵ مه‌درید ده‌بوو پێش یارییه‌كه‌ی خیتافی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئێڵچیش له نۆی مانگ یارییه‌كی دۆستانه ئه‌نجام بدات ، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بونی گومانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و نێو ئه‌و یانه‌یه یارییه‌كه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه .
رۆژنامه‌ی ماركاش ئاشكرای ده‌كات كه هه‌ریه‌كه له گاریس بێڵ وهازارد و یۆڤیج و فاسكێز و ریگیلیۆن وئه‌سینسیۆ و ماریانۆ دیاز ئۆدیگارد به‌شداری یاریه‌كه ناكه‌ن .
بڕیاره یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له هه‌فته‌ی دووه‌می لالیگا ڕووبه‌رووی ریاڵ سۆسیداد ببێته‌وه
AM:11:13:15/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 5828
جار خوێنراوه‌ته‌وه