فه‌رمی .. تۆتنهام یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
به فه‌رمی یانه‌ی تۆتنهام به ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئیم‌یل هیوبێرگی ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ساوساهمتۆن یه‌كه‌مین بۆندی هاوینه‌ی واژووكرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی تۆتنهام جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوسهامتۆن گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتن وگرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بیر ئیمێل هیوبێرگی دانیماركی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا یانه‌ی تۆتنهام ئاشكرای كردووه كه به بڕی 20 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌و یاریزانه‌یان گواستۆته‌وه ڕیزه‌كانیان به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز و تا هاوینی 2025 و ئه‌و یاریزانه درێسی ژماره پێنج له یانه‌كه‌یان ده‌پۆشێت .
هیوبێرگ وه‌كو یاریزانێكی ناوه‌ند و به‌رده‌م وه‌رزی ڕابردو 38 یاری بۆ یانه‌ی ساوهامتۆن ئه‌نجامدا و یه‌ك گۆڵی دروست كردووه و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردوه .
PM:11:51:11/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2740
جار خوێنراوهتهوه