‌مێسی كارێكی چاوەڕواننەكراوی ئەنجامداوە

وێستگە سپۆرت-

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە شوقەیەكی لەشاری میلانۆ و نزیك بارەگای یانەی ئینتەرمیلان كریوە .

پێگەی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی ئاشكرای كردووە كە مێسی ئەستێرەی  بەرشەلۆنە شوقەیەكی  لە شاری میلانۆ و نزیكی بارەگای یانەی ئینتەرمیلان كڕیوە .

پێگەكە ئەوەشی خستۆتە ڕوو كە پێش چەند هەفتەیەكیش باوكی مێسی لە هەمان ئەو شوێنەی مێسی شوقەكەی تێدا كڕیوە ، ئەویش خانووەیەكی كڕیوە ، بەڵام تا ئێستا مێسی هیچ هەڵوێستێكی فەرمی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە .

ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە ماوەیەكی زۆرە باسی ئەوە دەكرێت ئەگەر مێسی بەرشەلۆنە جێبهێڵێت ڕوودەكاتە ئینتەرمیلان.


PM:05:56:11/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 3156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌