هەواڵێكی خۆش بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنە هەواڵێكی خۆش دەداتە هاندەرانی یانەكە بە گەڕانەوەی مێسی بۆ ڕاهێنانە بە كۆمەڵەكانی یانەكەی
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی و نزیكی بەرشەلۆنە باس لەوە دەكات كە مێسی ئەمڕۆ بەشێوەیەكی ئاسایی لەگەڵ هاوڕێكانی ڕاهێنانەكانی ئەنجامداوە و هەندێ لەفافیشی لە شوێنی برینەكەی بەستووە كە بەرامبەر ناپۆلی لەگەڵ كۆلیبالی بەرگریكاری ئەو یانەیە توشیبەركەوتنێكی سەخت بوو .
هاوكات مۆندۆ باس لەوەش دەكات كە جگە لە مێسی عوسمان دیمبیلی فەڕەنسیش بێ هیچ كێشەیەك ڕاهێنانەكانی ئەنجامداوە .
لای خۆشییەوە ڕۆژنامەی سپۆرت لە هەواڵێكی تردا باسی لەوە كردووە كە كیكی سیتین دەیەوێت پلانی یاریكردنی بگۆڕێت و بەرامبەر بایرن میونخ 4-4-2 یاری بكات
PM:05:21:11/08/2020
ئهم بابهته 3496
جار خوێنراوهتهوه