چاوه‌ڕواننه‌كراو.. به‌رشه‌لۆنه تواناكانی ئه‌ستێره‌یه‌كی بۆ ڕۆما پێشنیاز كردووه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی تواناكانی سامیۆل ئۆمتیتی فه‌ڕه‌نسی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵی پێشنیاز ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تواناكانی ئۆتیتی فه‌ڕه‌نسیان بۆ ڕۆمای ئیتاڵی پێشنیاز كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه به‌هۆی زۆری پێكانه‌كانیه‌وه ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه پێشتر به‌رپرسانی یانه‌ی ڕۆما ئاره‌زووی خۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆمتیتی نیشان دابوو ، یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌س ئێستا ئاماده‌یه ده‌رگای گفتووگۆكان بكاته‌وه .
PM:10:33:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3732
جار خوێنراوه‌ته‌وه