‌ویلیان بابه‌تی‌ په‌یوه‌ندیكردنی‌ به‌ ئارسیناڵه‌وه‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

ویلیانی‌ به‌ڕازیلی‌ و ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ چێڵسی‌ بابه‌تی‌ په‌یوه‌نیكردنی‌ به‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ له‌نده‌نییه‌وه‌ یه‌كلایی كرده‌وه‌ .

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا به‌شێكی‌ زۆر له‌سه‌رچاوه‌كان باسی‌ ئه‌وه‌یان كرد كه‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلییه‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر ڕووده‌كاته‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ.

ڕۆژنامه‌ی‌ میره‌ری‌ ئینگلیزی‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ ویلیان بڕیاری‌ ئه‌وه‌یداوه‌ كه‌ ڕووبكاته‌ ئارسیناڵ و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی‌ ئارتێتای‌ ڕاهێنه‌ردا یاری‌ بكات .

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ باسكردووه‌ كه‌ ویلیان به‌ هاوڕێكانی‌ وتووه‌ له‌ یانه‌ی‌ چێڵی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ڕووبكاته‌ ئارسیناڵ و یانه‌ی‌ ئینته‌رمیامی‌ ئه‌مریكی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌.


AM:05:08:05/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 1828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری