‌بەرشەلۆنە گرێبەستێكی فەرمی پێشكەشی ئەستێرەیەك كردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی  فەرمی پێشكەشی ویلیانی بەڕازیلی وئەستێرەی یانەی چێڵسی كردووە كە نزیكە لەوەی ڕیزەكانی یانە لەندەنییەكە جێبهێڵێت .

گرێبەستی ویلیان لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ئەمساڵ كۆتایی هات و یانەكەشی تا كۆتایی یارییەكانی وەرزی ئەمساڵ گرێبیستەكەی بۆ درێژكردەوە.

پێگەی بەناوبانگی سكای سپۆرتی بەڕیتانی و ڕۆژنامەی ئاس ئاماژەیان بەوەكردووە كە بە فەرمی بەرشەلۆنە گرێبەستێكی پێشكەشی ویلیان كردووە بۆ ماوەی سێ ساڵ  و موچەیەكی باشی بۆ دابین كردووە بەڵام بڕیی موچەكەی ئاشكرا نەكردووە . 

لە كۆتایشدا سكای سپۆرت باس لەوە دەكات كە جگە لە بەرشەلۆنە یانەی ئینتەرمیامی ئەمریكیش گرنگی بە گواستنەوەی وبلیانی 31 ساڵ دەدات وئەویش دەیەوێت لە دوای یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بڕیاری كۆتایی بدات . 


AM:11:57:31/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری