یوفا بڕیاری كۆتایی لەسەر یارییەكەی بەرشەلۆنە وناپۆلی دا
وێستگە سپۆرت-
بە فەرمی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیاری كۆتایی لەسەر شوێنی بەڕێوەچوونی یاری نێوان بەرشەلۆنە وناپۆلی دا
لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی بڵابونەوەی زۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كەتەلۆنیا سەرچاوەكان بڵاویانكردەوە كە ڕەنگە یاری نێوان بەرشەلۆنە وناپۆلی لە یاریگای كامپنۆ بەڕێوەنەچێت
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە پێگەی فتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاوی كردۆتەوە یوفا بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە داوە وئاشكرای كردووە یارییەكە بە شێوەیەكی ئاسایی لە یاریگای كامپنۆی تایبەت بە بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت ..
هەر لە بەیاننامەكەدا یوفا باسی ئەوەشی كردووە كە ئەوان چاودێری دۆخەكە دەكەین وو پەیوەندیشمان بە هەموو لایەنە تەندروستییەكانی هەرێمی كەتەلۆنیاوە كردووە كە باشترین ڕێگەو وشوێن بۆ سەلامەتی هەمووان بگرنە بەر
یاری بەرشەلۆنە و ناپۆلی هەشتی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت .
PM:08:55:30/07/2020
ئهم بابهته 3708
جار خوێنراوهتهوه