ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه مانچسته‌ریونایتدی ڕه‌تكردۆته‌وه
وێستگە سپۆرت-
عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕه‌تیده‌كاته‌وه ڕووبكاته یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ومانه‌وه‌ی له به‌رشه‌لۆنه هه‌ڵده‌بژێرێت.
به‌هۆی زۆری پێكانه‌كانییه‌وه دیمبیلی نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست تواناكانی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بسه‌لمێنێت و زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وپێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد ئاماده‌یه ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه ڕیزه‌انی ، به‌لاَم دیمبیلی ڕه‌تیكردۆته‌وه ڕووبكاته ئه‌و یانه‌یه‌و مانه‌وه‌ی له‌به‌رشه‌لۆنه دووپاتكردۆته‌وه .
PM:02:06:12/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه