به‌رشه‌لۆنه هه‌واڵێكی خۆشی له ئینته‌رمیلانه‌وه پێده‌گات سه‌باره‌ت به لاوتارۆ
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی هه‌واڵێكی خۆشی پێ ده‌گات و یانه‌ی ئینته‌رمیلان نرخی فرۆشتنی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه كه‌مده‌كاته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی كۆرێری دیلاسێرای ئیتاڵی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌هۆی ته‌واوبونی ماوه‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی و دابه‌زینی ئاستی له پێنج یاری‌ڕابردوودا یانه‌ی ئینته‌رمیلان نرخی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی كه‌مكردۆته‌وه بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رپرسانی یانه‌ی ئینته‌رمیلان هه‌ستیان كردووه كه لاوتارۆ ئاره‌زوو ده‌كات ڕوو له به‌رشه‌لۆنه بكات ، بۆیه له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری ده‌بن بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
PM:01:47:11/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3420
جار خوێنراوه‌ته‌وه