‌گواردیۆلا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ هاتنی‌ مێسی‌ بۆ یانه‌كه‌یان وه‌ڵامێكی‌ زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌داته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

پیپ گواردیۆلای‌ ئیسپانی‌ وڕاهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ وه‌لاَمێكی‌ زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ هاتنی‌ مێسی‌ بۆ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ ده‌داته‌وه‌ .

ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی‌ ڕۆشتنی‌ مێسی‌ له‌ یانه‌كه‌ی‌ زۆر به‌ربلاَوه‌و زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كان پێیان وایه‌ كه‌ له‌ كۆتایی گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌ 2021 مێسی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جێده‌هێڵێت .

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌‌ باس له‌ چونی‌ مێسی‌ ده‌كه‌ن بۆ یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ پیپ گواردیۆلا ده‌ڵێت: هیوادارم مێسی‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ بمێنێته‌وه‌ .


PM:05:33:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری