ڕۆژنامه‌ی لیكیب: ڕیاڵ مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی .
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لیكیبی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وبه‌تایبه‌ت زیدانی‌ڕاهێنه‌ری یانه‌كه دووباره ده‌ستیانكردۆته‌وه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆگبای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه دووباره یانه‌ی شاهانه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا ده‌داته‌وه .
به ئه‌گه‌رێكی زۆر پۆگبا له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه یانه‌كه‌ی شاری ماچسته‌ر جێده‌هێڵێت .
PM:03:50:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4588
جار خوێنراوه‌ته‌وه