بارتۆمیۆ بابه‌تی وازهێنانی له‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رشه‌لۆنه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه
وێستگە سپۆرت-
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه كه هه‌رگیز بیری له ده‌ستبه‌رداربون له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به‌رشه‌لۆنه نه‌كردۆته‌وه .
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ئڵۆز تێده‌په‌ڕێت و به‌شێكی زۆری هانده‌رانی یانه‌كه‌ش پێیان وایه تاوانباری یه‌كه‌م بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه .
له لێدوانێكیدا بۆ ئێزگه‌ی ڕاك یه‌كی كه‌ته‌له‌لۆنی بارتۆمیۆ هه‌موو ئه‌و هه‌والاَنه ڕه‌تده‌كاته‌وه كه باس له ده‌ستبه‌رداربون له ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ده‌ڵێت له پۆسته‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بم .
له‌سه‌ر ته‌كه‌نه‌لۆژیای ڤاریش بارتۆمیۆ ده‌ڵێت : له دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌كارنایه‌ت .
له كۆتایشدا بارتۆمیۆ باسی له قورسی گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار كرد بۆ به‌رشه‌لۆنه و به‌كارێكی قورس وه‌سفی كرد و گرێبه‌ستی پیانیچیشی به باش بۆ یانه‌كه‌ی ناوبرد .
PM:03:35:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه