‌پلانێكی نوێی ڕیاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی مباپێ ئاشكرا دەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانێكی نویچ دادەنێت بۆ گواستنەوەی كیلیان مباپێی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان .

لەو بارەیەوە بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاماژەی بەوەكردووە كە ڕیاڵ مەدرید پلانی داناوە لە گواستنەوەكانی هاوینی 2022 گرێبەست لەگەڵ مباپیچ بكات چونكە ئەو كاتە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە پاریسییەكە كۆتاییهاتووە و بە شێوەیەكی ئازاد ڕوو لە یانەی شاهانە دەكات .

ئەو بەرنامەیە ئاماژە بەوەش دەكات كە ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ وەكو پاداشت بداتە ئەو یاریزانە لەحاڵی پەیوەندیكردنی بە یانەی شاهانەوە .


AM:11:15:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌