‌چاوەڕواننەکراو.. لیڤەرپوڵ پەیوەندی بە ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات

وێستگە سپۆرت-

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی پەیوەندی بە ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دەکات تا ئەوەی بزانێت ئامادەیە یانەی شاهانە جێبهێڵێت.

لەو بارەیەوە پێگەی تریباڵ فتبۆڵی بەڕیتانی ئاماژەی بەوەکردووە کە یانەی لیڤەزپوڵ لەسەر خواستی کلوپی ڕاهێنەر دەیەوێت پەیوەندی بە ڤینیسیوسەوە دەکات تا ئەوەی بزانێت ئامادەیە ڕوو بکاتە یاریگای ئانفێڵد.

ئەو پێگەیە دەڵێت کلوپ سەرسامە بە تواناکانی ڤینیسیۆس و بە هەمان شێوە ڤینیسیۆسیش سەرسامە بە کلوپ.

ئەم گرێبەستە بۆ یانەی لیڤەرپوڵ هێندە ئاسان نییە چونکە بەرپرسانی یانەی شاهانە هەروا بە ئاسانی دەستبەری ڤینیسیۆس نابن.    


PM:09:28:03/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 15716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌