ئەستێرەیەكی گرنگ لە بیرۆكەی چوون بۆ بەرشەلۆنە پاشگەز دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
ماركۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی وئەستێرەی یانەی مانچستەریونایتد لە بیرۆكەی چوونی بۆ بەرشەلۆنە پاگەزدەبێتەوە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەكردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە ماوەیەكی زۆرە چاوی لە تواناكانی ڕاشفۆردە و لە ماوەی ڕابردووشدا ئەو یاریزانە ئامادەیی نیشاندبوو كە ڕووبكاتە بەرشەلۆنە .
مۆندۆ دەڵێت لە ئێستادا راشفۆرد لە بیرۆكەی چوون بۆ بەرشەلۆنە پاشگەزبۆتەوەو دەیەوێت لەگەڵ یانەی مانچستەریونایتد بەرەدوام بێت .
راشفۆرد لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوو گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەربوانیتد تا 2023 نوێكردەوە لەگەڵ ئەگەری درێژكردنەوەی بۆ ساڵی دواتریش .
AM:10:46:02/06/2020
ئهم بابهته 14032
جار خوێنراوهتهوه